قوتابیانی (قوتابخانەی سافی بنەڕەتیی) بوونە میوانی (بەشی فیزیا)

 (قوتابخانەی سافی بنەڕەتیی) سەردانی (كۆلێژی زانست / بەشی فیزیا) یان كرد.

(ئەژی چەتۆ حەسەن) بەرپرسی (یەكەی كەشناسی و روانگەی فەلەكناسیی خۆر) بە گەرمیی لە پێشوازی میوانە ئازیزەكاندا بوو وبەخێرهاتنی كردن بۆ (بەشی فیزیا) و پاشان دەستكرا بە ئەنجامدانی چالاكییەكی زانستیی تایبەت بە (خۆر و كاریگەرییەكانی لەسەر زەوی و ژیان) دا و تیایدا باس لە سیفاتە فیزیا – فەلەكییە هەرە گرنگ و سەرنجڕاكێشەكانی خۆر كرا و ئینجا لە رێگەی تلسكۆبی گەورەی (MEADE LX200) ی پێوانە 8 ئینج و بە بەكارهێنانی (فلتەری خۆر) دەستكرا بە روانگەكردنی خۆرو بە تایبەتیش (پەڵە رەشەكان – Sunspots) و تیشك خرایە سەر هۆكاری دەركەوتن و كاریگەرییەكانیان لەسەر ژیان بە گشتی و بوارەكانی گەیاندن (Communications) بە تایبەتی.

لەبەشێكی دیكەی چالاكییەكە تاقیكردنەوە ئەنجامدرا لەسەر مەترسییەكانی روانگەكردنی خۆر لە رێگەی تلسكۆب و بەشێوەیەكی راستەوخۆو بێ بەكارهێنانی فلتەر لە پێناو هۆشیاركردنەوەی تەواوی میوانانی ئازیز و دوورخستنەوەی هەر مەترسی و هەڕەشەیەك لەسەر تەندروستی چاو ئەگەر هات و بە شێوەیەكی هەڵە