بە خیرهاتن و پیرۆزبایی لە قوتابیانی تازە وەرگیراو

“ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٨/ ١٠/ ٢٠٢٥ ” ڕاگری کۆلێژی زانست (پ.د.عبدالکریم یاسین) بە ئامادە بوونی بەڕیزان یاریدەدەری ڕاگر (د.شەنگ زیاد) وە سەرۆک بەشەکانی کیمیا و فیزیا و ماتماتیک دیداری لەگەڵ قوتابیان قۆناغی یەکی تازە وەرگیراوی کۆلێژی زانست ئەنجام دا بۆ ساڵی خوێندی (٢٠٢٥-٢٠٢٦) لە کۆبونەوەکەدا ڕاگری کۆلێژ بە خیرهاتن و پیرۆزبایی لە قوتابیانی تازە وەرگیراو کرد.