ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٥/١١/٤”بە ئامادەبوونی بەڕێز (پ.د.عبداالکریم یاسین) ڕاگری کۆلێژی زانست، کۆبونەوەیەکی فراوان ئەنجامدرا دەربارەی جێبەجێکردنی سیستەمی
LMS لە کۆلێژەکەمان.
کۆبونەوەکە پالپشتی و ڕاو سەرنجی هەر یەک لە بەڕێزان بەرپرسی لێژنەی باڵای سیستەمی LMS و بەرپرسی دلنیای جۆری و بەرپرسی ئایتی لەسەر ئاستی زانکۆ وەرگیرا، دواتر هەر یەک لە یاریدەدەرانی ڕاگر و سەرۆک بەش و بەرپرسی تۆمار و بەرێوەبەری دلنیایی جۆری پڕۆگرامەکان و بەرپرسی ئایتی کۆلێژ و بریاردەری بەشەکان ئامادەیی خۆیان پیشاندا بۆ سەرخستنی ئەو پرۆسە و سیستەمە.
لە کۆتایی بەڕێز ڕاگری کۆلێژ دەست خۆشی خۆی بۆ تەواوی ئامادەبووان دەربری بۆ هاوکاری و پالپشتی ئەو پرۆسە گرنگە لە کۆلێژی زانست.












