لە میانەی گەشتێكی زانستیاندا، كاتژمێر 10:10ی بەیانی رۆژی دووشەممە، 2025.5.5، قوتابیان و مامۆستایانی ئازیزی (قوتابخانەی لێزان) ی ئینگلیزی ناحكومی سەردانی (كۆلێژی زانست / بەشی فیزیا) یان كرد.
دوای پێشوازیكردنیان، دەستكرا بە ئەنجامدانی چالاكییەكی زانستیی تیایدا باس لە سیفاتە فیزیا – فەلەكییە هەرە گرنگ و سەرنجڕاكێشەكانی خۆر كراو ئینجا لە رێگەی هەردوو تلسكۆبی CELESTRON ED80 و بە بەكارهێنانی (فلتەری خۆر) و پاشان لە رێگەی بەركارهێنانی تلسكۆبی ناوازەی (CORONADO Hydrogen-Alpha) دەستكرا بە روانگەكردنی خۆرو بە تایبەتیش پەڵەی رەشی زەبەلاحی ناسراو بە (AR4079) و تەواوی ئەو دیاردانەی كە چاوی ئاسایی مرۆڤ و تلسكۆبە سادەكان مەحاڵە بیانبینێت و ئینجا تیشك خرایە سەر هۆكاری دەركەوتن و كاریگەرییەكانیان لەسەر ژیان بە گشتی.
لە كۆتاییدا دەرگا واڵاكرا لەبەردەم قوتابیانی ئازیز بۆ ئاراستەكردنی هەر پرسیارێك دەربارەی خۆرو بوارەكانی دیكەی فەلەكناسی و پاشان تەواوی قوتابیان سوپاس و پێزانین و دەستخۆشەیان لە (بەشی فیزیا) ی كۆلێژەكەمان كرد بۆ ئەنجامدانی ئەو چالاكییەو پێدانی ئەو زانیاریانە.








