ڕۆژی چوارشەمە، بەرواری ٧/٥/٢٠٢٥ کاتژمێر ١٠:٠٠ی بەیانی بە کاتی (هەولێر) لە (هۆڵی کۆنفرانسی بەشی ماتماتیک لە کۆلێژی زانست)، (سيمينارێک لەلایان لێژنەی چالاکیە زانستیەکان کۆلێژی زانست) لەژێر ناونیشانی” بوومەلەرزە: هێزە سرووشتییەکان کە شێوەی زەوی و ژیانی مرۆڤ دەگۆڕن”بەڕێوەدەچێت، کە لەلایان بەرێز دكتۆر “حربى أنور محمد” پێشکەش دەکرێ. مە بەست لەم سیمینارە بەرزکردنەوەی هۆشیاری لە مەترسییە سروشتییەکان ، لێکۆڵینەوەکانی ئەم دواییە زیادبوونی بەرچاو لە ژمارەی بوومەلەرزە تۆمارکراوەکان نیشان دەدەن، چۆنیەتی ڕوودانی ئەرد هەژین و چۆنیەتی پێوانەکردن و هەوڵە زانستییەکانی ئێستا بۆ پێشبینیکردن باس ده كرێ









