حەفت كارامەیی ژیان

رۆژی چوارشەمە، بەرواری ٢٥/٩/٢٠٢٤ کاتژمێر ١٠ی بەیانی لە هۆڵی کۆنفرانسی بەشی ماتماتیک لە کۆلێژی زانست، وێرکشۆپێک لەلایەن لێژنەی چالاکیە زانستیەکانی کۆلێژ، کە دوو تەوەر لەخۆدەگرێت، بەڕێوەدەچێت. سەرەتا، سیمینارێک بە ناونیشانی “حەفت كارامەی ژیان” و چەند چالاکیەکی هاوچەشن پێشکەش دەکرێ لەلایان بەرێز مامۆستا کارزان نوری، مامۆستای زانکۆ و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێری و به‌رێوه‌به‌ری پلان و پرۆگرامه‌كان له‌ ده‌زگای خێرخوازی بارزانی..

چالاکی دووەم، کاتژمێر ١٠:٤٥ خوولەک دەستپێدەکات و پەیوەستە بە کارامەیی گەنجان و ناساندنی نامیلکەیەک دەربارەی وانە و بەشەکانی کۆلێژی زانست کە لەلایەن چەند قوتابیەکی خۆشەویستی کۆلێژەکەمان ئامادەکراوە.

تێبینی: هاتن بۆ هەمووانە، مامۆستایان و قوتابیان