رۆژی سێ شەممە، بەرواری ٢٦/١١/٢٠٢٤ کاتژمێر ١٠:٠٠ی بەیانی بەکاتی (هەولێر) لە (هۆڵی کۆنفرانسی بەشی ماتماتیک لە کۆلێژی زانست)، سيمينارێک لەلایان لێژنەی چالاکیە زانستیەکان لەژێر ناونیشانی “مۆدیلی ماتماتیک وە بەکارهێنانەکانی ماتماتیک لە ژیان رۆژانەماندا” بەڕێوەدەچێت کە لەلایان بەرێز دكتوره “هيرۆ ویسی سالح” پێشکەش دەکرێت. مەبەست له ئەنجامدانی ئەم سیمینارە پیشاندانی لایەنی گرنگی ماتماتیکە لە ژیانی ڕۆژانەماندا و پشاندانی پەیوەندی کارکردن لەگەڵ زانستەکانی تردا وە چارەسەر کردنی کێشەکان بەڕێگای ماتماتیک بۆ کەمکردنەوەی تێچوی کارەکان و کەمکردنەوەی کاتی کارەکان









