“دوێنی ڕۆژی پێنج شەممە ١١/ ٩ /٢٠٢٥”
لە کۆلێژی زانست / هۆڵی کۆنفرانسی بەشی ماتماتیک
لەسەر ڕاسپاردەی هەریەک لە بەڕێزان ڕاگری کۆلێژی زانست بەرێز پ.د. عبدالکریم یاسین و بەرێوەبەری تۆماری گشتی زانکۆی سەلاحەددین بەرێز (د. کارزان کازم )خولێکی تایبەت بەڕێوەچوو بۆ زیاتر ئاشنابوون بە سیستەمی بەرێوەبردن و فێربوونی زانکۆ-LMS- لەلایەن هەریەک لە بەرێزان (پ.د. محمد باقی و پ.د. لانە علی)، لەم خولە گرنگی درا بە تەواوی بابەتەکان و رێنمایەکانی سیستەم بۆ لێژنەی تاقیکردنەوەکان وە بابەتی بەرێوەبردنی ئەرکی بەرپرسانی لیژنەی تاقیکردنەوەکان بۆ گشت ئەندامانی بەرێوەبردنی ئەم سیستەمە لەسەر ئاستی زانکۆ و کۆلێژەکان









