Hands on Genomics & Proteomics

لە زانکۆی سەلاحەدین خولی ڕاهێنانی (Hands on Genomics & Proteomics) بەڕێوەدەچێت.
ئەمڕۆ ڕێککەوتی ٦ـی ١٠ـی ٢٠٢٥ بەئامادەبوونی “پ.د. عبدالکریم یاسین کریم” ڕاگری کۆلێژی زانست و “پ.د. سمیر جودت بلال” بەڕێوەبەری گشتی سەنتەری توێژینەوەی زانستی و “د.شەنگ زیاد “ یاریدەدەری ڕاگر و ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایان و توێژەران و قوتابییانی خوێندنی باڵا خولی ڕاهێنانی (Hands on Genomics & Proteomics) دەستی بە کارەکانی کرد
ئەم خولە بۆ ماوەی دوو مانگ بەردەوام دەبێت .
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین – هەولێر