“فۆرەمی زانستی كۆمپیوته‌ر و ته‌كنۆلۆژیای زانیاری”
“ئەمڕۆ دووشەممە ٢١ـی نیسانی ٢٠٢٥،بە ئامادەبوونی،بەڕێز (پ.د.شریف مولود شریف یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی) و بەڕێز (پ.د.عبدالکریم یاسین کریم ڕاگری کۆلێژی زانست)، بەڕێز (چیا محمد هەرکی یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی هەولێری پارتی)، بەڕێزان (هەژار عوسمان و چوتیار بارزانی کارگیڕانی لقی٢ ) و بەڕێز (د.ئامانج برادۆستی بەرپرسی ناوچەی ئاسۆ)،
به‌شی زانستی كۆمپیوته‌ر و ته‌كنۆلۆژیای زانیاری له كۆلێژی زانستی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین هەڵسا به ئه‌نجامدانی فۆرەمی زانستی كۆمپیوته‌ر و ته‌كنۆلۆژیای زانیاری له سەنتەری ڕۆشنبری و کۆمەڵایەتی، لە ژێر ناونیشانی ڕۆڵی زانایانی کۆمپیوتەر لە داڕشتنی داهاتوودا.(“The Role of Computer Scientists in Shaping the Future”)
له میانه‌ی فۆرەمەکە پانێڵێك پێشكه‌ش کرا له ژێر هه‌مان ناونیشان له‌لایه‌ن كه‌سانی ئه‌كادیمی بواره‌كه و تایبه‌تمه‌ند له‌بازاڕی كاردا و پاشان ده‌رگای پرسیار و وه‌ڵام بۆ ئاماده‌بووان کرایەوە. هه‌روه‌ها دوابه‌دوای پانێڵه‌كه چه‌ند سێمینارێكی په‌یوه‌ندیدار به بابه‌ته‌كه پێشكه‌ش کراو خەلات و رێزلێنان بەسەر بەشداربووان دابەشکرا.
ئەم چالاکیە زانستیە بە سپۆنسەری میدیایی رووداو هەروەها کۆمپانیای کوردستان نێت و بانقی جیهان و کۆمپانیای MG بەرێوەچوو.
سوپاس بۆ سەنتەری ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی بۆ پیشوازی کردنی ئەم فۆڕەم









