Gathering Kurdish Mathematics Researchers: Meeting with Caucher Birkar

رێكه‌وتى 1/4/2019به‌ ئاماده‌بوونى ( پ.ى.د.هێرش عمر عبدالله‌ ) راگرى كۆلێژى زانست و ژماره‌یه‌ك له‌ مامۆستاوقوتابى وۆرك شۆپێك بۆ زاناو فه‌یله‌سوفى كورد ( كۆچه‌ر بیركار ) له‌ هۆڵى سه‌نته‌رى رۆشنبیرى زانكۆى سه‌لاحه‌دین و هۆڵى كۆنفڕانسى به‌شى ماتماتیكى كۆلێژى زانست به‌ڕێوه‌چوو له‌ ژێر ناونیشانى:

 Gathering Kurdish Mathematics Researchers: Meeting with Caucher Birkar

جێى ئاماژه‌یه‌ له‌م وۆرك شۆپه‌دا بلیمه‌ته‌ گه‌نجه‌كه‌ى كورد ( كۆچه‌ر بیركار ) سیمینارێكى پێش كه‌ش به‌ ئاماده‌بووان كرد ده‌رباره‌ى ئه‌و داهێنانه‌ گه‌وره‌ زانستییه‌ى كه‌له‌ بوارى ماتماتیك به‌ده‌ستى هێنابوو,هه‌ر له‌میانه‌ى سیمیناره‌كه‌یدا ناوبراو به‌وردى تیشكى خسته‌سه‌ر بابه‌ته‌كه‌و رۆڵى زانستى ماتماتیك وه‌ك پێداویستیه‌كى زانستى گرینگى ژیان ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا سیمیناره‌كه‌ بوو به‌مایه‌ى سود گه‌یاندن و جێى سه‌رنجى ئاماده‌بووان و دروست بونى گفتوگۆى زانستى له‌نێوان هه‌ردوولا شایه‌نى باسه‌ ئه‌م وۆرك شۆپه‌ ماوه‌ى سێ رۆژ به‌رده‌وام بوو,وه‌ له‌م ماوه‌یه‌دا ژماره‌یه‌ك له‌ مامۆستایانى كۆلێژ به‌شداریان له‌ وۆرك شۆپه‌كه‌كردو سیمینارى خۆیان پێش كه‌ش به‌ ئاماده‌بووان كرد له‌ بواره‌كانى ماتماتیك و فیزیاو كۆمپیوته‌ر له‌گه‌ڵ چه‌ند سمینارێكى تر له‌لایه‌ن خودى زانا و فه‌یله‌سوف ( كۆچه‌ر بیركار )