Rowing Through Numbers: Celebrating Francesco Pappalardi’s 60th birthday

بە ناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
لەژێر چاودێری بەڕێز سەرۆکی زانکۆی سەلاحەددین و راگرایەتی کۆلێژ، بە بەشداری چەندین پرۆفیسۆری ماتماتیکی لە زانکۆکانی ئەوروپا، ئەمەریکا، کندا و ووڵاتانی ناوچەکە، بەشی ماتماتیک لە کۆلێژی زانست / زانکۆی سەلاحەدین – هەولێر، بە هاوبەشی لەگەڵ لێژنەی چالاکیە زانستییەکانی کۆلێژ، هەلدەستێت بە سازدانی کۆنفرانسێکی هاوبەش لەگەڵ رێکخراوەکانی سیمپا و ئاڕ-ئێن-تی-ئەی و زانکۆکانی ووڵاتانی ناوبراوی لە ماوەی ١٨–٢١ی ئایاری ٢٠٢٥ لە ژێر ناونیشانی
Rowing Through Numbers: Celebrating Francesco Pappalardi’s 60th birthday
ئامادەبوون بۆ هەمووانە وە دەستپێک و کردنەوەی کۆنفراس لە رێکەوتی ١٨ی ئایاری ٢٠٢٥ کات ژمێر ٢ ی دوایی نیوەرۆ لە سه‌نته‌ری ڕۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی زانكۆی سه‌لاحه‌دین دەبێت.
هەر بەو بۆنەوە لیژنەی ئامادەکاری کۆنفرانس خۆشحاڵە بە بانگهێشتکردنتان بۆ تۆمارکردن و بەشداریکردن لەم یادکۆنفرانسە.
لێرە دەتوانن خۆتان تۆماربکەن:
https://docs.google.com/…/1FAIpQLSeSvbcKaWMXYs…/viewform
بۆ زانیاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەڕی تایبەتی یادکۆنفرانسە بکەن لەم بەستەرەی خوارەوە:
http://www.rnta.eu/RTN2025/index.html