گەشتی زانستیی قوتابیانی (کۆمەڵگەی لارا ی ناحکومیی) بۆ (روانگەی فەلەکناسیی خۆر) لە (بەشی فیزیا)

لە میانەی گەشتێكی زانستیاندا، بەیانی ئەمڕۆ، سێشەممە، 2025.4.29 كاتژمێر 10:20ی بەیانی ، قوتابیان و مامۆستایانی ئازیزی  (کۆمەڵگەی لارا ی ناحکومیی) ) سەردانی (كۆلێژی زانست / بەشی .فیزیا) یان كرد . دوای پێشوازیکردن و بەخێرهێنانیان، دەستكرا بە ئەنجامدانی چالاكییەكی زانستیی تایبەت بە (خۆر و كاریگەرییەكانی لەسەر زەوی و ژیان) دا و تیایدا باس لە سیفاتە فیزیا – فەلەكییە هەرە گرنگ و سەرنجڕاكێشەكانی خۆر كرا و ئینجا لە رێگەی تلسكۆبی CELESTRON ED80 و بە بەكارهێنانی (فلتەری خۆر) دەستكرا بە روانگەكردنی خۆرو بە تایبەتیش (پەڵە رەشەكان – Sunspots) و تیشك خرایە سەر هۆكاری دەركەوتن و كاریگەرییەكانیان لەسەر ژیان بە گشتی.

پاشان بە وردیی تیشک خرایە سەر مەترسییەكانی روانگەكردنی خۆر لە رێگەی تلسكۆب و بەشێوەیەكی راستەوخۆو بێ بەكارهێنانی فلتەر .

لە کۆتاییدا دەرگا واڵاکرا لەبەردەم قوتابیانی ئازیز بۆ ئاراستەکردنی هەر پرسیارێک دەربارەی خۆرو بوارەکانی دیکەی فەلەکناسی، ، بەتایبەتیش بواری گەڕانەوەی مرۆڤ بۆ سەر مانگ  لە سەردەمی ئێستادا