17th Book Fair

حەڤەدەهەمین پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لەژێر ناونیشانی “جیهان بەکوردی دەدوێت”

جێگای دەست خۆشی و شانازیە کە هەمیشە قوتابیانی کۆلێژی زانست لە هەموو شوێنێكی بەرەو پێش چونی کۆمەڵگا جێ پەنجەیان دیارە قوتابی (شیلان طاهر محمد) لەبەشی بایۆلۆجی کۆلێژەکامان لە قۆناغی سێیەم، هەڵساوە بە نوسینی پەرتوکێك بەناوی “بێدەنگی” و چاپ کردنی، خانمە نووسەرەکەمان پەرتوکەکەی بردوە بۆ حەڤدەهەمین پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب و بە کۆمەڵگای ناساندووە، پەرتووکەکە بە هەردوو زمانی کوردی و ئینگلیزی نوسراوە، لێرەوە دەستخۆشی لێدەکەین و هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی بۆ دەخوازین، جێگای ڕێزە کە دەست خۆشی لە هەردوو مامۆستای ئازیزی کۆلێژمان بکەین کە پێداچونەوەیان بۆ ئەم پەرتووکە کردووە (م.بنار خالد بکر) و (د.ڕۆژگار یوسف عمر) هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین.