ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٨ـی ١٠ـی٢٠٢٥ بە ئامادە بوونی بەڕێزان “پ.د. عبدالکریم یاسین کریم”ڕاگری کۆلێژی زانست و “د.شەنگ زیاد” یاریدەدەری ڕاگر و “پ.د.شەیدا ئەنور كاكل” سەرۆکی بەشی فیزیا کۆبونەوەیان لەگەڵ ستافی مامۆستایانی بەشی فیزیا ئەنجامدا.
لە کۆبونەوەکەدا بەڕێز ڕاگری کۆلێژ وێرای دەستخۆشی لەمامۆستایان چەند پێشنیارێکی گرنگ پیشکەش کرد بۆ بەرەو پیش بردنی ڕەوشی خوێندن و ئەنجامدانی چالاکی زانستی زیاتر بۆ ساڵی ئەکادیمی خوێندنی ٢٠٢٥- ٢٠٢٦.
لە کۆتایی کۆبونەوەکە سوپاس و پێزانین ئاراستەی
هەردوو بەڕێزان (د.محمد عیسی) سەرۆکی بەشی پێشوو و (م.فرهاد زرار احمد ) بڕیاردەری بەشی پێشوو بۆ ئەو ماوەیەی کە خزمەتی بەش و کۆلێژەکەمانیان کردوە.






















