سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین سەردانی کۆلێژی زانستی کرد.

ئەمڕۆ ڕێککەوتی ٥ـی ١١ـی ٢٠٢٥ “ پ.د.کامەران یونس محمدئەمین” سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بە ئامادەبوونی پ.د.حسێن سەعدی” یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی و“ زاهیر زاهیر “ بەرپرسی لقی قەڵاتی یەکێتی قوتابییان و لاوان سەردانی کۆلێژی زانستی کرد.
لە سەردانەکەیدا لەگەڵ “ پ.د.عبدالکریم یاسین” ڕاگری کۆلێژی زانست و “ د.شەنگ زیاد “ یاریدەدەر ڕاگر و سەرۆک بەشەکان کۆبوویەوە و لە نزیکەوە چاوی پێیان کەوت و لە بارودۆخی قوتابییانی پرسی.
لە بەشێکی تری سەردانەکەیدا سەردانی بەشەکانی کرد و لەگەڵ ئەوەشدا سەردانی یانەی کۆلێژی کرد و لە نزیکەوە لە گەڵ قوتابییان دانیشت و گفتوگۆی لەگەڵ کردن و گوێی لە بۆچوون و داواکارییەکانی قوتابییان گرت.